ناوی كۆمەڵێك فەرمانبەری تر بۆ بەناوكردنی زەوییەكانیان گەڕایەوە

:: PM:05:26:01/07/2026 ‌
شارەوانیی بەحركە بەشێكی تری لە ناوی فەرمانبەران بڵاوكردەوە كە زەوییان وەرگرتووە، بۆ ئەوەی مامەڵەی بەناوكردن جێبەجێ بكەن. 

لە ئاگەدارییەكدا هاتووە، فەرمانبەرانی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی بەحركە، ئەوانەی ناویان لەم لیستەی خوارەوە هەیە، ڕۆژی یەكشەم سەردانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی بەحركە بكەن بە مەبەستی وردبینی و وەرگرتنی كارتی زەوی.

باس لەوە كراوە كە پێویستە فەرمانبەران بەڵگەنامەی فەرمییان پێ بێت، وەك پشتگیری فەرمانبەری و دەبێت فەرمانبەر خۆی ئامادەبێت یان بریكارنامە بۆ كەسێكی تر بكات ئەو كات مامەڵەكەی بۆ ڕایی دەكرێت.








وشە - وشه‌