نێچیرڤان بارزانی دەچێتە تاران و زنجیرەیەك كۆبوونەوە ئەنجام دەدات

:: AM:10:39:02/07/2026 ‌
نێچیرڤان بارزانی دەچێتە تاران و سبەی زنجیرەیەك كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئەنجام دەدات، ئێران بەفەرمی سەرۆك بارزانیی بانگێشت كردووە.

مەسعوود پزیشكیان بەفەرمی سەرۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی بانگێشتی تاران كردووە، بانگێشتەكەش بۆ بەشداریكردنە لە رێوڕەسمی ناشتنی عەلی خامنەیی.

سبەی هەینی نێچیرڤان بارزانی دەچێتە تاران و بڕیارە زنجیرەیەك كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئێران ئەنجام بدات.

سەرۆك كۆماری ئێران بانگێشتی سەرۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی كردووە، تا بەشداریی رێوڕەسمی ناشتنی عەلی خامنەیی بكەن، بەپێی زانیارییەكان سەرۆك بارزانی، نێچیرڤانی بارزانی وەك نوێنەری تایبەتی خۆی دەنێرێت.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە كۆ دەبێتەوە، لەوانە سەرۆك كۆماری ئێران، سەرۆكی پەرلەمان، وەزیری دەرەوە و سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی.



وشە - سۆران عەزیز