بڕیارە لە ئەمڕۆوە دەست بكرێت بە دابەشكردنی سەبەتەی چوارەمی خۆراك كە لە چوار مادەی سەرەكی پێكدێت.
ئەمڕۆ پێنجشەم دووی تەمووز، نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی كوردستان، بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، لەمڕۆوە دەست بە دابەشكردنی سەبەتەی بەشەخۆراكی چوارەمی ئەمساڵ بەسەر بریكارەكانی خۆراك دەكرێت.
زیاتر گوتی، مادە خۆراكییەكانی ئەم مانگە بریتییە لە سێ كیلۆ برنج، یەك كیلۆ شەكر، یەك لیتر زەیت، 400 گرام دۆشاو، 500 گرام نیسك، 500 گرام لەتكەنۆك.
ئاماژەی بەوەش كرد، لەگەڵ گەیشتنی مادە خۆراكییەكان بە بریكارەكان، پێویستە هاووڵاتییان بەخێرایی بچن بۆ وەرگرتنی.
عێراق بڕیاری داوە ئەمساڵ تەنیا هەشت بەشەخۆراك بەسەر هاووڵاتییان دابەش بكات.