بەرپرسی ئۆفیسی نەوەی نوێ لە هەولێر رای دەگەیەنێت، بە ڕێككەوتنێك كە لە زیندان واژوو كراوە، دەنگی دەنگدەرانی نەوەی نوێ فرۆشرا.
ئەمڕۆ پێنجشەم دووی تەمووز، سێبوور خالید مەنتك بەرپرسی ئۆفیسی نەوەی نوێ لە هەولێر، بۆ "وشە" گوتی، كەمێكی تر هەموو نهێنییەكانی ڕێككەوتنی ناو زیندان ئاشكرا دەكەم، كە ئەمڕۆ لە نێوان شاسوار و بافڵ واژوو كرا.
روونیشی كردەوە كە پێویستە رای گشتی ئاگەداری ئەوە بن، كە چی لە پشتی ئەو ڕێككەوتنەوەیە چونكە دەنگی دەنگدەرانی نەوەی نوێ فرۆشرا و چیتر ئەو حزبە خاوەنی ئەو جەماوەرە نییە كە هەیبوو.
ئەوە لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ شاسوار مەرگی خۆی راگەیاند و رێككەوتنی لەگەڵ یەكێتی واژوو كرد، كە تەواوی كورسییەكانی لە پەرلەمان رادەست كردن و بەوەیش نەوەی نوێ كۆتایی هات.