عەبدوڵا مەلا نووری لە پەیامێکدا ڕای گەیاندووە، بەشێکی بەرچاوی خاڵەکانی ڕێکەوتنەکەی یەکێتی و نەوەی نوێ لە بوارەکانی شەفافیەت، نەهێشتنی گەندەڵی، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە خەڵک، دانانی بەرپرسی باش لە فەرمانگەکان، هەرزانکردنی نرخی کاڵاکانی وەک غاز، کارەبا و بەنزین، و سەربەخۆیی دادگا و دامەزراوەکان لە دەستی حزب، دەکرێت لە سبەینێوە لە سنووری سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لە پەیامەکەیدا دووپاتی کردەوە، ئەگەر ڕێکەوتنەکە جیاواز و ڕژدە و بۆ بەرژەوەندیی خەڵکە، ئەوا چاوەڕێی هیچ لایەنێکی تر مەکەن و لەم سنوورەی کە خۆیان تێیدا حاکمی ڕەهان، جێبەجێی بکەن، با خەڵک ئەنجامەکەی ببینێت.