نێچیرڤان بارزانی و عەباس عێراقچی لە تاران کۆبوونەوە

:: AM:10:25:03/07/2026 ‌
ئەمڕۆ هەینی سێی تەمووزی 2026، لە ڕاگەیەنراوێکدا هاتووە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تاران، لەگەڵ عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، پێوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێراندا تاوتوێ کران و دەربارەی پەرەپێدانی هاوکاری و هاوئاهەنگیی هاوبەش بیروڕایان گۆڕییەوە، هەروەها تیشکیان خستە سەر ڕاوەستانی شەڕ و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە.

هەردوولا دووپاتیان کردەوە لەسەر گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگ و هاوئاهەنگیی هەمەلایەنە، بە شێوەیەک کە خزمەت بە پاراستنی ئاسایش، سەقامگیری و بەرژەوەندیی گەلانی ناوچەکە بکات.


وشە - پۆڵا مەحموود