دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو گیراوانی لالەزار رێگەیان پێ درا كەسوكاریان ببینن، بەڵام بەشێكیان رایان گەیاندووە كە بەمزووانە دەمرن، ئەوە واسكرد لەلایەن پەرلەمانتارانی كوردستان بەخێرایی سەردانیان بكەن، ئەمەیش وردەكارییە و بزانن چییە.
ئەمڕۆ شەموو چواری تەمووز، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" لیژنەیەك و چەند پەرلەمانتارێكی سەربەخۆ، بڕیاریان داوە سەردانی گیراوانی لالەزار بكەن و دواتریش سەردانی كەسوكاریان بكەن.
هەرچەندە لە سەردانی گیراوانی لالەزار رێگرییان لێ دەكرێت، بەڵام بۆ گواستنەوەی گفتوگۆی گیراوان سەردانی ئەو كەسانە دەكەن، لە هەفتەی رابردوودا سەردانی گرتووخانەی كانی گۆمەیان كردووە.
رۆژی پێنجشەم میدیای بەرەی گەل بڵاوی كردەوە، یەكێك لە گیراوەكانی لالەزار بە كەسوكاری راگەیاندووە بەمنزیكانە دەمرێت.
هاوكات جوانڕۆ محەمەد ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رای گەیاند، لەسەر دەنگۆی وەرگرتنی سەرانە و لێدان لە گیراوانی چاكسازیی گەورانی سلێمانی، سەرقاڵی بەدواداچوونم و دەرئەنجامەكەی بڵاو دەكەمەوە.
گیراوانی لالەزار ئێستە بەشێكیان مانیان لە خواردن گرتووە و دۆسیەكەیشیان لەلایەن یەكێتی دەستی دەستی پێ دەكرێت و نایانەوێت لە دادگا یەكلا بكرێتەوە.