بە فەرمانی وەزیری ناوخۆ، عەمید هێمن كەمال نووری وەك بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستبەكار بوو.
وەزارەتی ناوخۆ بڵاوی كردەوە كە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی سلێمانی كرد و تیشكی خستە سەر بایەخی ئەم پۆستە و گرنگیی خزمەتكردنی هاووڵاتییان، هەروەها دووپاتی لەسەر پاراستنی سەر و ماڵ و ئاسایشی شارەكە بە شێوازێكی پیشەیی و بێلایەنانە كردەوە.
وەزیر پاڵپشتی و پشتیوانیی تەواوی خۆی و وەزارەتی ناوخۆی بۆ عەمید هێمن كەمال دەربڕی و هیوای سەركەوتنی لە ئەركە نوێیەكەیدا بۆ خواست.