رێككارەكانی تۆماركردنی قوتابیانی باخچەی ساوایان و یەكی بنەڕەتی راگەیەنرا

:: PM:03:27:05/07/2026 ‌
وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی پەروەردەی هەرێمی كوردستان و خوێندنی كوردی لە كەركووك، لە رێككارەكانی وەرگرتنی قوتابیانی باخچەی ساوایان و یەكی بنەڕەتی ئاگادار دەكاتەوە. 

لە بڕیارەكەدا هاتووە، بۆ بەرژەوەندیی گشتی و لە پێناو ئاسانكاریی تۆماركردن، پێویستە گشت دامەزراوە پەروەردەییە حكوومییەكان ڕەچاوی ئەم ڕێكارانە بكەن كە هەمان ڕێكارەكانی ساڵی خوێندنی 2025-2026 جێبەجێ دەكرێت.

وەرگرتن لە باخچەی حكوومی:
1-قۆناغی یەكەم: بۆ ئەو منداڵانەیە ڕۆژی لەدایكبوونیان لە نێوان 1ی 1ی 2022 تا 31ی 12ی 2022 بێت.
2- قۆناغی دووەم: بۆ ئەو منداڵانەیە ڕۆژی لەدایكبوونیان لە نێوان 1ی 1ی 2021 تا 31ی 12ی 2021 بێت.
3- پۆلی یەكەمی بنەڕەتی: قوتابیانی لەدایكبووانی 1ی 1ی 2020 تا 31ی 12ی 2020.
4- پرۆسەكانی وەرگرتن لە باخچەی منداڵان و پۆلی یەكەمی بنەڕەتی و جیاكردنەوەی قوتابیانی دەرچووی پۆلی نۆیەم بەنۆرە بۆ قۆناغی ئامادەیی لە ڕێكەوتی 15ی 7ی 2026 دەست پێ دەكات تا ڕێكەوتی 19ی 8ی 2026.
5- پێویستە تا ڕێكەوتی 30ی 8ی 2026 گشت هۆبەكانی پۆلەكان جیا كرابێتەوە و ناوی گشت منداڵان و قوتابیان و خوێندكاران لە سیستمی (E-parwarda) تۆمار كرابن، 6ی 9ی 2026 دوا مۆڵەتە بۆ دابەشكردنی بەشەوانەی مامۆستایان و تۆماركردنی خشتەی بەشەوانە لە سیستم.
6- وەرگرتن لە پەیمانگەكان بەگوێرەی ڕێنوێنییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەیمانگەكان، دەبێت جگه لە پەیمانگاكانی پیشەیی سیستمی ئینگلیزی كە پێشكەشكردن بە شێوازی ئەلیكترۆنی دەبێت.


وشە - وشه‌