مەلا عەبدولەتیف سەلەفی وازهێنانی راگەیاند

:: PM:06:41:05/07/2026 ‌
لە ئاگەدارییەكدا مەلا عەبدولەتیف سەلەفی كە بەهۆی چەند تۆمارێكی دەنگی لە زانكۆ دوور خرایەوە، ئەمڕۆ وازهێنانی لە وتاردان لە مزگەوت راگەیاند. 

لە روونكردنەوەیەكدا رای گەیاند، لە ماوەی ڕابردوودا بڕیارێكی ناڕەوا و بێ بنەمای یاسایی دژی من دەركرا، كە بەو هۆیەوە لە وەزیفەكەم دوورخرامەوە، بەڵام وا دیارە "نەیاران و خاوەن دڵە نەخۆشەكان هێشتا ئۆقرەیان نەگرتووە و ئیسراحەتیان نەكردووە"، بۆیە گوشاری زۆریان خستووەتە سەر بەڕێوبەرایەتی ئەوقاف بەمەبەستی ڕێگریكردن لە وتاردانم.

ئەو دەڵێ‌، هەرچەندە لەلایەن ئەوقافەوە پێم ڕاگەیەندرا كە بەردەوام بم لە پێشكەشكردنی وتارەكانم، بەڵام من چاك دەزانم كە گوشاری زۆر و قورسیان لەسەرە، چونكە ئەوەی لە پشت پەردەوە دەگوزەرێت، پیلانێكی زۆر گەورەترە لەوەی دەبینرێت.

لە روونكردنەوەكەدا دووپات دەكاتەوە كە "بڕیارم دا بۆ ماوەیەك پشوویەك بدەم و وتار نەدەم، ئەم دووركەوتنەوەیە كاتی دەبێت، تا ئەو كاتەی لە ڕێگەی دادگاوە بە پشتیوانی و سەركەوتنی خوای گەورە، هەموو مافە یاسایی و شەرعییەكانی خۆم وەردەگرمەوە".



وشە - وشه‌