گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی مەسروور بارزانی لە بەرژەوەندی زیندانییانی سیاسی و كەس و كاری شەهیدان و جینۆسایدكراوان ئاشكرا كرد.
پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، لەسەر بڕیاری مەسروور بارزانی زەوی دەدرێتە زیندانییانی سیاسی و كەس و كاری شەهیدان.
" لەبڕیاری دابەشكردنی زەویدا لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشتر بڕیاربوو تەنیا فەرمانبەران زەوییان پێبدرێت، بەڵام لەسەر بڕیاری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ٥٤٤٠ پارچە زەوی دەدرێتە بنەماڵەی شەهیدانی سەنگەرو جینۆساید كراوان و (۱٥٤۹۹)پارچە زەوی بۆ زیندانییانی سیاسی تەرخاندەكرێت بە مەرجێك پێشتر سوودمەند نەبووبن لە وەرگرتنی زەوی.