بە راسپاردەی مەسروور بارزانی پاركێكی گەورە لە سۆران دروست دەكرێت

:: PM:07:40:06/07/2026 ‌
لەسەر ڕاسپاردەی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەمەبەستی بایەخدان بە زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی، پاركێكی گەورە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سۆران دروست دەكرێت.

ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی كرد كە بە گوێرەی راگەیەنراوێك ئەو سەردانە بەمەبەستی بەسەركردنەوە و بەدواداچوونی شوێنی دروستكردنی پاركێكی گەورەیە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سۆران كە ئێستە لە قۆناغی تاووتوێكردن و سەرەتادایە.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، سەردانی پێگەی پڕۆژەی دروستكردنی پاركەكەیان كرد و لەگەڵ تیمێكی ئەندازیاریی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار تاووتوێی دیزاین و چۆنییەتیی جێبەجێكردنی پڕۆژەكەیان كرد.



وشە - وشه‌