ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق رای دەگەیەنێت، سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت.
ئەمڕۆ سێشەم حەوتی تەمووز، ئیخلاس دلێمی ئەندامی پەرلەمانی عێراق رای گەیاند، وەزیری دارایی عێراق دیدگایەكی نوێی بۆ بەڕێوەبردنی دارایی هەیە كە جیاوازە لە دیدگە كۆنەكان و دەیەوێت پشتبەستن بە داهاتی نانەوتی زیاد بكات.
دلێمی دووپاتی كردەوە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتنی باش لەنێوان هەولێر و بەغدا هەیە "مووچەی هەرێمی كوردستان هەفتەی داهاتوو لەگەڵ مووچەی فەرمانبەرانی عێراق خەرج دەكرێت، هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان مافی خۆیانە مووچە وەربگرن وەك هەموو ناوچەكانی تری عێراق، ئەمە مافێكی رەوایە و چاكەی كەسی تێدا نییە."
لەبارەی سیستمی "ئەسیكۆدا"یش گوتی، بەهۆی پێڕەوكردنی ئەم سیستمە، داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان لە 120 ملیار دینارەوە بۆ 80 ملیار دینار دابەزیوە، ئەمەش جۆرێك لە تەنگژەی دروست كردووە.