وەزارەتی پێشمەرگە لە رێگەی گشتاندنێكی بەپەلەوە ئەفسەران ئاگادار دەكاتەوە

:: AM:10:52:08/07/2026 ‌
وەزارەتی پێشمەرگە لە رێگەی گشتاندنێكی بەپەلەوە، ئاگاداری سەرجەم ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەیی دەڤەری یەك و هێزەكانی 70، پشتیوانی یەك و دوو، زێرەڤانی، بەرگری و فریاكەوتن و یەكە جیاجیاكان دەكاتەوە كە ئەفسەرانیان بۆ دوو خولی گرنگی سەربازی بەربژێر بكەن.

یەكەمیان بۆ خولی سەركردایەتی (دورە القیادە) كە پلەی داواكراو بۆ بەشداربوون لە خولەكە، پلەی نەقیب بێت یان رائید، بەمەرجێك یەك ساڵ زیاتر بەسەر پلەكەیدا تێپەڕ بووبێت.

دووەم خولیش بۆ ئەركانە (كۆلێژی سەركردایەتیی هێزە هاوبەشەكان)، بۆ ئەم خولەش پلەی داواكراو نەقیب، رائید، یان موقەدەم بێت، بەمەرجێك یەك ساڵ زیاتر بەسەر پلەكەیدا تێپەڕ بووبێت.

وەزارەتی پێشمەرگە داوا لە فەرماندەیی و بەڕێوەبەرایەتییەكان دەكات، بەپەلە ناوی كاندیدەكان رەوانەی سەرۆكایەتیی ئەركان (امین سر اقدم) بكەن بۆ چاوپێكەوتن و بینینی لیژنە.



وشە - سۆران عەزیز