وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای دەگەیەنێت، بەكارهێنانی ئی پسوولە بۆ پێدانی پارەی كارەبا روو لە فراوانبوونە.
ئی پسوولە، پڕۆژەیەكی ئەلیكترۆنی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە كە لە ڕێیەوە هاووڵاتی دەتوانێ پارەی كارەبا راستەوخۆ و لە هەر شوێنێكەوە بێت بدات.
وەزارەتی كارەبا بڵاوی كردەوە كە بەپێی ئاماری كارەبای سلێمانی، بەكارهێنانی ئی پسوولە بۆ پێدانی كرێی كارەبا ڕوو لە زیادبوونە و تا ئێستە لە سنووری پارێزگاكە، نزیكەی 189 هەزار هاوبەشی كارەبا لە رێگەی ئی پسوولەوە، كڕێی كارەبایان داوە.