دوای بڕیارەكەی مەسروور بارزانی قایمقامی بەحركە و بەرێوەبەری شارەدێی كۆڕێ‌ دەستبەكاربوون

:: PM:03:47:08/07/2026 ‌
بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری هەولێر، ڕێوڕەسمی دەستبەكاربوونی قایقمامی شارۆكەی بەحركە و بەڕێوەبەری شارەدێی كۆڕێ بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ چوارشەم هەشتی تەمووز، بە ئامادەبوونی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د. هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەت، ڕێوڕەسمی فەرمانی كارگێڕی و دەستبەكاربوونی شاخەوان سدیق سۆر وەك قایمقامی شارۆكەی بەحركە و ئیبراهیم مەلازادە وەك بەڕێوەبەری شارەدێی كۆڕێ لە دیوانی وەزارەت  بەڕێوەچوو.

لە ڕێوڕەسمەكەدا، وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری هەولێر سوپاسی بڕیارەكانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیان كرد بۆ بە قەزابوونی بەحركە و بە شارەدێ بوونی كۆڕێ، كە لە چوارچێوەی گرنگیدانی حكوومەت دێت بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی زیاتر و ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكە.

دووپاتیان لەوە كردەوە كە ئەو ئەركەی پێیان ڕاسپێردراوە بەرپرسیاریێتیەكی گەورە و نیشتمانییە، بۆیە پێویستە هەموو هەوڵ و تواناكانی خۆیان بخەنە گەڕ لەپێناو بەدیهێنانی خواستی هاووڵاتییان و گەشەپێدانی زیاتری ناوچەكە.



وشە - وشه‌