سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ باڵوێزی ئیتاڵیا لە عێراق كۆبووەوە

:: PM:03:35:09/07/2026 ‌
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ باڵوێزی ئیتاڵیا لە عێراق كۆبووەوە، دووپاتی بە پەرەپێدانی زیاتر بە پێوەندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئیتاڵیا كردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم نۆی تەمووز، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە نیكۆلۆ فۆنتانا باڵوێزی ئیتاڵیا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لە كۆبوونەوەیەكدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سوپاس و پێزانینی بۆ جەنابی سەرۆك كۆمار، حكوومەت و گەلی ئیتاڵیا بۆ پێبەخشینی مەدالیای ڕێزلێنان دووپات كردەوە، ئەم هەنگاوەی وەك نیشانەی دۆستایەتیی ڕاستگۆیانە و پەرەپێدانی زیاتری پێوەندییەكانی هەردوولا نرخاند.

لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا دووپاتیان لە پەرەپێدانی زیاتر بە پێوەندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئیتاڵیا كردەوە، هەروەها لەبارەی چۆنیەتیی فراوانكردنی هاوكاریی هاوبەش لە بوارە جیاكاندا، بیروڕایان گۆڕییەوە.

دۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، سەردانی هەفتەی ڕابردووی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئێران و دیدار و كۆبوونەوەكانی لە تاران، لەگەڵ پێشهاتەكانی دۆخی ناوچەكە و چەند پرسێكی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە بوو كە كونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لە هەرێمی كوردستان ئامادەی بوو.



وشە - رامیار جەواد