دەروازەی زێت بۆ ماوەی رۆژێك دادەخرێت

:: PM:12:21:11/07/2026 ‌
بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت، ئاگادارییەكی ئاراستەی گەشتیاران كرد و ڕای گەیاند، بەهۆی كاركردن و چاككردنی ڕێگەوبانەكان، بۆ ماوەی ڕۆژێك هاتوچۆی گەشتیاران لە دەروازەكە ڕادەگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە، ئاگاداری ئەو هاووڵاتی و گەشتیارانە دەكاتەوە كە دەیانەوێت لە دەروازەكە گەشت بكەن، ڕۆژی دووشەم 13ـی تەمووز، بۆ ماوەی یەك ڕۆژ، هاتوچۆ و گەشتكردن لە سنووری دەروازەكە ڕادەگیرێت و ڕۆژانی دواتر هاتوچۆ و دەوام ئاسایی دەبێتەوە.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا داوا لە گەشتیاران دەكرێت كە وادەی گەشتەكانی خۆیان نەخەنە ڕۆژی دووشەمی داهاتوو.

ئاماژەی بەوەش كراوە، ئەم داخرانە لەسەر داوای دەروازەی (دەرەجیك)ـی كۆماری توركیا بووە، بەهۆی ئەوەی خەریكی چاككردنی ڕێگەوبانەكانی دیوی خۆیانن، لە كاتێكدا لە دیوی هەرێمی كوردستان سەرجەم كارەكان ئاسایین.



وشە - رامیار جەواد