نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەتدا، لەسەر بانگهێشتی هاوپەیمانییەتەكە بەرەو بەغدای پایتەخت بەڕێ دەكەوێت.
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە كە بڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا، بارودۆخی گشتیی عێراق و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەكانی ناوچەكە تاوتوێ بكرێن، هەروەها بەرنامەی سەردانی چاوەڕوانكراوی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ واشنتۆن و كۆبوونەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، تەوەرێكی سەرەكیی گفتوگۆكان دەبێت.