نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە دەوحە لەلایەن شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەرەوە پێشوازی لێ كرا.
دیوانی میریی قەتەر لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی ئاراستەی شێخ تەمیم بن حەمەد و خێزانی فەرمانڕەوای قەتەر كرد بۆ كۆچی دوایی شێخ حەمەدی باوكیان.
لە كاتی پێشوازیكردن لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان، جیا لە میری قەتەر، هەریەك لە شێخ عەبدوڵڵا بن حەمەد ئال سانی، جێگری میر؛ شێخ جاسم بن حەمەد ئال سانی، نوێنەری تایبەتی میری قەتەر؛ شێخ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، لەگەڵ ژمارەیەك لە شێخ و كوڕانی میری كۆچكردوو ئامادە بوون.
دوێنی شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی، میری پێشووی قەتەر لە تەمەنی 74 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.