ئاگەدارییەكی بەپەلە لە خوێندنی باڵاوە بۆ قوتابیان

:: PM:06:25:13/07/2026 ‌
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەست بە پڕۆسەی گواستنەوە و دابەزینی قوتابیانی زانكۆ بەشێوەی ئەلیكترۆنی دەكات. 

لە ئاگەدارییەكی وەزارەتەكەدا هاتووە، لە 15ی تەمووز، پڕۆسەی گواستنەوە و دابەزینی قوتابیان لە نێوان زانكۆكان بە ئەلیكترۆنی دەست پێ دەكات.

ئاماژە بۆ ئەوە كراوە لەو ڕێکەوتەوە، مەرج و پێوەرەكانی گواستنەوە و دابەزین بۆ قوتابیان و خوێندكارانی زانكۆكانی كوردستان بۆ ساڵی نوێی خوێنـدنی 2026-2027 بەشێوەی ئەلیكترۆنی بڵاودەبێتەوە.

هەروەها دووپات لەوە كراوەتەوە، بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی گواستنەوە و دابەزین پێویست ناكات قوتابی سەردانی وەزارەت بكات، چونكە تەواوی پرۆسەكە بە ئەلیكترۆنی ئەنجام دەدرێت.


وشە - وشه‌