دوو پەرلەمانتاری نەوەی نوێ‌ بۆ وێنەگرتن لە هەولێر ئازاد كراون.. بەپەلە گەڕانەوە سلێمانی

:: PM:12:15:14/07/2026 ‌
دوای ئەوەی دوێنی دوو پەرلەمانتاری نەوەی نوێ‌ لەلایەن یەكێتی و نەوەی نوێ‌، رێگەیان پێ درا چەند وێنەیەك بگرن و سەردانی هەولێر بكەن، پاشان بەپەلە گەڕانەوە سلێمانی.

ئەمڕۆ سێشەم 14ـی تەمووز، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" هاتنی دوو پەرلەمانتاری نەوەی نوێ‌ بۆ هەولێر لە دوای نیوەڕۆی دوێنێ‌، تەنیا بۆ چەند سەعاتێك بوو.

ئەوەیش زانراوە، كوردەوان جەمال كە كوڕەپووری شاسوارە لەگەڵ گۆران دیبەگەیی، بە پلان و چاودێری بۆ لابردنی چاوی كامێراكان لەسەریان، نێردرابوون بۆ هەولێر و دوای تۆماركردنی چەند ڤیدیۆیەك، بەپەلە گەڕانەوە سلێمانی و ئێستە 14 پەرلەمانتاری نەوەی نوێ‌ دەستبەسەرن.

سێبوور مەنتك بەرپرس لە نەوەی نوێ‌، بۆ "وشە" گوتی، هاتنی ئەو دوو پەرلەمانتارەی نەوەی نوێ‌ بۆ هەولێر تەنیا بۆ گرتنی چەند وێنەیەك بوو، بۆیە بەپەلە دوای گرتە ڤیدیۆ و وێنەكان، چوونەتەوە گوندی ئەڵمانی و لە ژێر چاودێریی چڕی هێزە تەناهییەكانی یەكێتین.

ئەوەیش زانراوە، نەوەی نوێ‌ ئاگادار كراوەتەوە ئەو چاودێرییە بەردەوام دەبێت تا ئەوكاتەی یەكێتی رێككەوتن دەكات، دەبێت شاسوار گەرەنتی ئەو 15 دەنگەی نەوەی نوێ‌ بكات، لەهەر كەموكوڕییەك، ئەوا تووشی لێپرسینەوە دەبێت.



وشە - رامیار جەواد