پەیامێك لە مەسروور بارزانییەوە

:: AM:10:13:15/07/2026 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی بڵاو كردەوە و رای گەیاند، لە 10مین ساڵیادی هەوڵی كودەتاكەی توركیا، رێز و پێزانینی خۆمان دەردەبڕین بۆ ئەو كەسانەی لە پێناو بەرگریكردن لە دامەزراوە هەڵبژێردراوەكانی دەوڵەتی توركیا گیانیان بەخت كرد.

ئەمڕۆ چوارشەم 15ـی تەمووز، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی "ئێكس" رای گەیاند، لە 10مین ساڵیادی هەوڵی كودەتاكەی توركیا، رێز و پێزانینی خۆمان دەردەبڕین بۆ ئەو كەسانەی لە پێناو بەرگریكردن لە دامەزراوە هەڵبژێردراوەكانی دەوڵەتی توركیا گیانیان بەخت كرد. 

دەشڵێت، دەبێت توندوتیژی سیاسی بە هەموو شێوازەكانیەوە ئیدانە بكرێت. هیوای بەردەوامی ئاشتی و خۆشگوزەرانی بۆ توركیای دراوسێمان دەخوازین.


وشە - رامیار جەواد