هەشت درۆنی بۆمبڕێژکراو لە ئاسمانی هەولێر تێکشکێنران

:: PM:11:05:15/07/2026 ‌
بەپێی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمشەو چوارشەم 15ی تەمووزی 2026، هێزەکانی هاوپەیمانان هەشت درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاند و خستە خوارەوە.

هێرشەکان لە نێوان سەعات 20:53 تا 21:20 خولەک ئەنجام دراون و سەرجەم درۆنەکان پێش ئەوەی بگەنە ئامانجەکانیان لەناو بران، هاوکات ڕوون کراوەتەوە کە خۆشبەختانە ئەم هێرشانە هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتووەتەوە.


وشە - پۆڵا مەحموود