كۆمپانیای دانەگاز رای گەیاند، بەهۆی دۆخی تەناهییەوە بەرهەمهێنانی گازیان لە كێڵكەی كۆرمۆر لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەشێوەیەكی كاتی راگرتووە.
كۆمپانیاكە دەڵێن، لەبەر بوونی هەڕەشەی باوەڕپێكراو لەسەر ئاسایش و تووندبوونەوەی دۆخی ناوچەكە، هەموو دامەزراوە سەرەكییەكانی بەرهەمهێنانی كۆرۆمۆر بەشێوەیەكی كاتی داخران.
ئاماژەیان بەوە كردووە كە چاودێریكردنی دۆخەكە بەردەوامە بە هاوكاری داودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و هەروەها لەگەڵ حكوومەتی عێراق چاودێری دۆخەكە دەكرێ.
جێی ئاماژەیە كە شەوی رابردوو بە هەشت درۆن هێرش كرایە سەر شاری هەولێر، دژە تیرۆری كوردستان رایگەیاند، درۆنەكان لەلایەن سیستمی بەرگری هاوپەیمانانەوە تێكشكێندراون و زیانی گیانی نەبووە.