پێشبینییەکانی کەشوهەوا بۆ 48 سەعاتی داهاتوو بڵاو کرانەوە

:: AM:10:52:17/07/2026 ‌
لە بەیاننامەیەکدا هاتووە کە ئەمڕۆ هەینی 17ی تەمووزی 2026، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ 48 سەعاتی داهاتوو دیاری کردووە. بەپێی ئامارەکان، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە هەوادا، هەروەها ئاراستەی با بەرەو باشووری ڕۆژئاوا دەبێت. خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت کە لە نێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەترە لە سەعاتێکدا، مەودای بینین لە نێوان حەوت بۆ نۆ کیلۆمەتر دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

سەبارەت بە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیە دەبن: هەولێر 41، پیرمام 38، سلێمانی 41، هەڵەبجە 43، چەمچەماڵ 43، دهۆک 42، زاخۆ 43، ئاکرێ 43، گەرمیان 45، سۆران 41، و حاجی ئۆمەران 32 پلەی سیلیزی.

زیاتر هاتووە،  کە بۆ سبەی شەموو 18ی تەمووزی 2026، دۆخەکە بە نزیکەیی وەکوو خۆی دەمێنێتەوە و ئاسمان ساماڵ دەبێت بە یاوەری تۆزێکی سووک لە هەوادا. خێرایی با دەگۆڕێت بۆ 10 تا 25 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا و ئاراستەکەی باکووری ڕۆژئاوا دەبێت. مەودای بینین هەر لە نێوان حەوت بۆ نۆ کیلۆمەتر دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبن لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ سبەی شەموو بەم شێوەیە دەبن: هەولێر 42، پیرمام 40، سلێمانی 40، هەڵەبجە 43، چەمچەماڵ 44، دهۆک 41، زاخۆ 41، ئاکرێ 42، گەرمیان 44، سۆران 41، و حاجی ئۆمەران 31 پلەی سیلیزی.


وشە - پۆڵا مەحموود