لەسەر بڵاوكردنەوەی زانیاری ورد لەبارەی ئەو باڵۆنەی كە لە هەولێر ماوەی چەند مانگێكە هەڵدراوە، كەناڵەكەی بافڵ تاڵەبانی سەركۆنە دەكرێت.
باڵۆنێك ماوەی چەند مانگێكە لە ئاسمانی هەولێرە، بەڵام بەبێ ئەوەی هیچ زانیارییەكی تەناهیی لەبارەیەوە بڵاو بكرێتەوە، ئەمڕۆ شەموو 18ی تەمووز، كەناڵەكەی بافڵ تاڵەبانی وەك چاوساغی هەمیشەیی زانیاری ورد و درشتی لەبارەی ئەو باڵۆنە بڵاو كردەوە.
كەناڵەكەی بافڵ دەڵێ، ئەو باڵۆنە لە هەولێرەوە كامێرا و ئامێری پێشكەوتووی بۆ چاودێری سنوورەكان لێ بەستراوە و ئەمڕۆ زۆرترین جار لە دەوری خۆی خولاوەتەوە. هەروەها بە گرووپ و شوێنانەی درۆن لە بە هەولێرەوە دەنێن دەڵێ، ئاگەدار بن ئەوە زووتر هەست دەكات كە چی لە ڕێگایە بۆ هەولێر.
بڵاوكردنەوەی زانیاری لەسەر ئەو باڵۆنە نیگەرانی خەڵكی هەولێری لێكەوتەوە، خەڵك لە كۆمێنت بۆیان نووسیون، "دوژمن تا ئێوەی هەبێت پێویستی بە سخوڕی تر نییە". هەروەها بەشێك لە هاووڵاتییان داوا دەكەن كە ئاسایشی هەولێر و دەزگا پێوەندیدارەكان لێكۆڵینەوە لە بڵاوكردنەوەی ئەو زانیاریانە بكەن.
جا هەر ئەوەیش نییە، هەندێك پەیجی تر هەن كە بە سێبەر سەر بە هەمان كەناڵن لە دوێنێوە بانگەشەی ئەوە دەكەن كە سیستمی بەرگری لە هەولێر تێكشكاوە، لە كاتێكدا لە دوێنیوە چەندان هێرشی درۆنی بۆ سەر هەولێر تێكشكێنران.