سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دووپاتی كردەوە كە لەسەر جێبەجێكردنی پڕۆژەكان بەردەوام دەبن و كار دەكەن بۆ ئەوەی خزمەتگوزاریی بگەینینە هەموو بەشەكانی هەرێمی كوردستان.
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە رێوڕەسمێكی تایبەتدا پرۆژەی ئاوی باڵندا - بارزانی كردەوە و لە پۆستی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی X رای گەیاند، ئەمڕۆ پڕۆژەیەكی ستراتیجیی ئاومان بۆ 53 گوندی سنووری شارۆكەكانی مێرگەسۆر، ئاكرێ و خەلیفان كردەوە، كە ئاسایشی ئاوی ناوچەكە بۆ 20 ساڵی داهاتوو مسۆگەر دەكات.
ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، لەسەر جێبەجێكردنی ئەم پڕۆژانە بەردەوام دەبن و كار دەكەن بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری بگەیەنینە هەموو بەشەكانی هەرێمی كوردستان.