سەرجەم خزمەتگوزارییەكانی فۆرمی ئەلیكترۆنیی خۆراك كارا كران

:: AM:10:00:20/07/2026 ‌
لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ تەواوی پارێزگاكان، خزمەتگوزارییەكانی فۆرمی خۆراك كارا كران و چاپكردنی پسوولەش وەك دواین قۆناغی لە ئەپڵیكەیشنەكە كارا كرا.

ئەمڕۆ دووشەم 20ـی تەمووز، سەمەن عەبدوڵا شارەزای ئایتی و خاوەن نووسینگەی پڕكردنەوەی فۆرمی خۆراك، بە "وشە"ـی راگەیاند، وەزارەتی بازرگانیی عێراق سەرجەم خزمەتگوزارییەكانی فۆرمی خۆراك لە ڕێگەی ئەپی كارتی ئەلیكترۆنییەوە كارا كردووە، كە ڕێگە بە هاووڵاتییان دەدات بە ئاسانی و بەبێ سەردانیكردنی فەرمانگەكان، داواكارییەكانیان پێشكەش بكەن.

زیاتر گوتی جگە لە خزمەتگوزارییەكان، دواین هەنگاویش ئەمڕۆ لە بەرنامەكەدا زیاد كرا، ئەویش چاپكردنی پسوولەی خۆراكە لەلایەن هاووڵاتییەوە و بۆ هەر مامەڵەیەك پێویستی بێت ئێستە ئەپڵیكەیشنەكە بەردەستە.

بەپێی نوێترین بڕیاری عێراق، لیژنەیەك لە وەزارەتی بازرگانی پێكهێنراوە بۆ بەدواداچوون و و چارەسەری ئەو كێشانەی هاووڵاتییان هەیە، وەك تێبینی یان داواكاری لە رێی ئەپڵیكەیشنەكە پێشكەشیان كردووە.


وشە - رامیار جەواد