مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی نوێی شانشینی یەكگرتوو (بەریتانیا)، پیرۆزبایی لە ئەندی بێرنھام كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.
ئەمڕۆ دووشەم 20ـی تەمووز، مەسروور بارزانی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی X پەیامێكی پیرۆزبایی بەبۆنەی دەست بەكاربوونی سەرۆك وەزیرانی نوێی بەریتانیا بڵاو كردەوە.
لە پەیامەكەیدا هاتووە، پیرۆزبایی لە ئەندی بێرنھام دەكەم بەبۆنەی بوونی بە سەرۆك وەزیرانی نوێی شانشینی یەكگرتوو، و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازم لە ڕابەرایەتیكردنی وڵاتەكەیدا.
سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە بەشێكی تری پەیامەكەیدا ئاماژەی بە پێوەندییەكانی نێوان هەردوولا كردووە و ڕایگەیاندووە: "هیواخوازم لە قۆناغی داهاتوودا هەنگاوی زیاتر بنێین بۆ پتەوكردنی پێوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و شانشینی یەكگرتوو.