پۆلیسی هەولێر: كەناڵی نالیا كرێیان نەداوە و خاوەنی خانووەكە سكاڵای تۆمار كرد

:: PM:06:54:20/07/2026 ‌
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لەبارەی داخستن و چۆڵكردنی نووسینگەی كەناڵی نالیا لە هەولێر روونكردنەوەی دا و دەڵێ‌، كرێیان نەداوە و خاوەنی موڵكەكە سكاڵای تۆمار كردووە. 

لە راگەیەنراوەكەی پۆلیس هاتووە، خاوەنی خانووی ژمارە (١٣٧٨٦٦) لەگەڕەكی نازنازی شاری هەولێر لە دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر سكاڵای یاسایی تۆمار كرد لەدژی نووسینگەی كەناڵی نالیا لە هەولێر لەبەرئەوەی چەندان مانگە كرێی خانووەكەی وەرنەگرتووە دوابەدوای سكاڵاكە، لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێرەوە بڕیاردرا لەسەر چۆڵكردنی خانووەكە، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی لێكۆڵەری دادی لە دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر و بەڕێوەبەری نووسینگەی ئێن ئاڕ تی، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، خانووەكە چۆڵكرا و ڕادەستی خاوەنەكەی كرایەوە.

ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە ڕێكارەكان لەچوارچێوەی یاسا و فەرمانی دادوەر جێبەجێ دەكرێن.



وشە - وشه‌