نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆك وەزیرانی نوێی بەریتانیا كرد

:: PM:07:18:20/07/2026 ‌
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی ئەندی بێرنهام سەرۆك وەزیرانی نوێی بەریتانیا كرد.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە X پەیامێكی بڵاوكردەوە و رای گەیاند "پیرۆزبایی لە ئەندی بێرنهام دەكەم بەبۆنەی دەستبەكاربوونی وەك سەرۆك وەزیرانی نوێی بەریتانیا".

"هەرێمی كوردستان و عێراق پێوەندییەكی بەهێز و مێژووییان لەگەڵ بەریتانیا هەیە" نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان وا دەڵێ‌.

دووپاتی كردووەتەوە كە بە پەرۆشەوە چاوەڕێی كاركردنی پێكەوەیین بۆ زیاتر پێشخستنی بەها هاوبەشەكانمان.



وشە - وشه‌