كوردستان و بەریتانیا پێوەندییەكانیان بەهێزتر دەكەن

:: PM:02:35:21/07/2026 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە ئەندرو بیزلی، كونسولی گشتیی ‌شانشینی یەكگرتوو لە هەرێمی كوردستان كرد بە بۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكەی.

سەرۆكی حكوومەت سوپاسی كونسولی گشتیی شانشینی یەكگرتووی كرد بۆ كاركردنی لەپێناو بەهێزتركردنی پێوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا.

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، خواستی هەرێمی كوردستانیشی بۆ برەودانی زیاتر بە بوارەكانی هاوئاهەنگیی و هاریكاریی لەگەڵ شانشینی یەكگرتوو دووپات كردەوە.

كونسوڵی گشتیی بەریتانیا، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پشتیوانیی و هاوئاهەنگیی بەهێزی لایەنە پێوەندیدارەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەربڕی. هەروەها دووپاتی لە پابەندبوونی وڵاتەكەی بە پشتیوانیكردنی هەرێمی كوردستان كردەوە.

لە بەشێكی تری گفتوگۆكاندا، هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان .



وشە - وشه‌