مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە لیو جون كونسوڵی گشتیی كۆماری میللی چین لە هەرێمی كوردستان كرد.
لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و شەڕ و گرژییەكانی ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا و دووپات لە گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان و ئاشتی و ئارامی عێراق و ناوچەكە كرایەوە.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان .
هەروەها هەردوولا دووپاتیان لە بەرەوپێشبردنی پێوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا كردەوە.