هەواڵێك بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست

:: PM:05:41:21/07/2026 ‌
بەشێك لە فەرمانبەرانی گرێبەست كە تەمەنیان گەیشتووەتە 60 ساڵ، سەرەتای ئەم مانگە بەمەبەستی خانەنشینیان دەستیان بە مامەڵە كردووە، بەڵام بڕیارەكە جێبەجێ ناكرێ‌. 

بەپێی زانیارییەكانی "وشە" سەرەتای ئەم مانگە ئەو فەرمانبەرانەی كە تەمەنیان گەیشتبووە 60 ساڵ و گرێبەست بوون، كارەكانیان كۆتایی پێهێنراوە بە مەبەستی خانەنشینی، بەڵام سەرچاوەیەك ئەوەی روون كردەوە كە هاوشێوەی فەرمانبەرانی هەمیشەیی ئەوفەرمانبەرانە بۆیان هەیە تا 31/12 دەوامی ئاسایی خۆیان بكەن. 

یاسایی خانەنشینی یەكگرتوو ئەوەی یەكلا كردووەتەوە كە هەر فەرمانبەرێك گرێبەست یان هەمیشەیی كە لەناوەڕاستی ساڵەكەدا تەمەنی خانەنشینی تەواو دەكات، مافی ئەوەی هەیە تا كۆتایی ساڵ خانەنشین نەبێت و كارەكانی بەردەوام بێت. 

لای خۆیەوە عەبدولقادر ساڵح یاساناس و شارەزایی وەزیفی، بڵاوی كردەوە كە وەزیری دارایی و ئابووری  بڕیاری داوە فەرمانبەرانی گرێبەست كە لەناوەڕاستی ئەمساڵەوە خانەنشین دەبن لە وەزیفە بمێننەوە و ناوەكانیان  گەرێندرانەوە بۆ ناو لیستی مووچە تا 31/12/2026. 




وشە - وشه‌