دانا ئەحمەد مەجید لادرا و لێكۆڵینەوەيش لە بەكارهێنانی ناوی نەوشیروان مستەفا دەكرێت

:: PM:05:49:21/07/2026 ‌
كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق كۆنفرانسی بزووتنەوەی گۆڕانی بۆ دانانی رێكخەر هەڵوەشاندەوە و دانا ئەحمەد مەجیدی بە فەرمی لە گۆڕان دەركرا.

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی كۆنفرانسی بزوتنەوەی گۆڕانی دەركرد و لە بەشێكی بڕیارەكەیشدا دووپات كراوەتەوە كە لێكۆڵینەوە لەبەكارهێنانی ناوی نەوشیروان مستەفا و بەكارهێنانی وەكالەتێك بەناوی ئەوەوە دەكرێ‌.

جێی ئاماژەیە كە ئەو كۆنفرانسەی گۆڕان لە 16ی شوبات لە كەركووك بەڕێوەچوو، دواتر كێشەی تێكەوت و گۆڕانی گردەكە لە بەغدا سكاڵایان تۆمار كرد كە ئێستە ئەنجامی سكاڵاكەیان گەڕاوەتەوە. 

كۆمیسیۆن لە بڕیارەكەیدا ئەندامێتی دانا ئەحمەد مەجیدی لەو حزبە هەڵوەشاندەوە و ڕای گەیاند كە بە هیچ شێوەیەك ئەندامی بزووتنەوەی گۆڕان نیە.





وشە - وشه‌