دوو مووشەکی بالیستی ئاراستەی نزیک دارەشەکران کران

:: PM:09:05:21/07/2026 ‌
ئەمڕۆ سێشەم 21ی تەمووزی 2026، لە ڕاگەیەنراوێکی پارتی ئازادیی کوردستان (پاک)دا هاتووە، لە سەعات 20:30ی شەو هێرشێکی مووشەکی کراوەتە سەر بارەگای چەمشاری سپای میللیی کوردستان لە نزیک دارەشەکران، بەڵام سیستەمی بەرگریی بارەگاکە توانیویەتی هەر دوو مووشەکەکە لە ئاسماندا تێک بشکێنێت و هیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا کە بەپەلە بڵاو کراوەتەوە، هاتووە کە هێرشەکە بە دوو مووشەکی بالیستیی یەک لەدوای یەک ئەنجام دراوە.

هەروەها دووپات کراوەتەوە کە بە خۆشییەوە، سیستەمی بەرگری پێش ئەوەی مووشەکەکان بگەنە ئامانجەکەیان، لە ئاسماندا تێکی شکاندوون و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە.


وشە - پۆڵا مەحموود