لە دوو رۆژی ڕابردوودا هەشت هەزار كەس ناویان بۆ حەج تۆمار كردووە

:: PM:02:52:23/07/2026 ‌
كاروان ستوونی گوتەبێژی فەرمی حەج و عومرەی كوردستان ڕای گەیاند، پرۆسەی تۆماركردنی اوی حاجیان بەردەوامە و تەنیا لە ماوەی دوو رۆژی ڕابردوودا، نزیكەی هەشت هەزار كەس خۆیان ناونووس كردووە.

ستونی دووپاتی كردەوە، پرۆسەی ناونووسینی حاجیان تا رۆژی چوارشەم پێنجی ئاب بەردەوام دەبێت، تائێستەیش پرۆسەكە بە سەركەوتوویی بەڕێوە دەچێت.

گوتەبێژی فەرمی حەج و عومرەی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، دەروازەی حەج خزمەتگوزارییەكی نموونەی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە كە لە ژێر چاودێریی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، وەك یەكێك لە كارنامەی كابینەی نۆیەم بەشێوەیەكی خۆڕایی و بە بێ بەرانبەر خراوەتە خزمەتی هاووڵاتییانەوە.



وشە - وشه‌