كوردێك بەناوی ئەحمەد عەبدولباست ئیسماعیل، بۆ یەكەمجار توانی كۆلێجی سەربازیی هێزی دەریایی عێراق تەواو بكات و پلەی یەكەم بە دەست بێنێت.
گەنجەكە لەسەر ئاستی كوردستان یەكەم كەسە كە لەو كۆلێجە وەرگیرابوو، ئێستەیش دوای تەواوبوونی، توانی پلەی یەكەم بە دەست بێنێت.
ئەحمەد عەبدولباست ئیسماعیل دوو بڕوانامەی هەیە، پێشتر كۆلێجی ئەندازیاریی تەواو كردووە و ئێستەیش كۆلێجی سەربازی، ئەو ئێستە پلەكەی مولازم ئەندازیار دەریاییە.
كۆلێجی سەربازیی دەریایی لە شاری بەسرایە و ئەو تاكە كوردێك بوو لەوێ دەیخوێند. ئەحمەد عەبدولباست، بۆ "وشە" گوتی، یەكەمبوونەكەم پێشكەشی دایك و باوكم دەكەم كە پاڵپشتم بوون. دووپاتی كردەوە كە بە بڕوانامەكانی خزمەتی كوردستان و گەلەكەی دەكات.