نوێنەری مامۆستایان دەڵێت، مووچەی مانگی شەشی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست لە رۆژی دووشەمی داهاتوو دابەش دەكرێت.
ئەمڕۆ هەینی 24ـی تەمووز، عەلی ڕەئووف نوێنەری گشتیی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست لە ڕاگەیەندراوێكدا زانیاری نوێ لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست خستەڕوو.
دەڵێت، كاتی دابەشكردنی مووچەكەیان ڕۆژی دووشەم دەبێت، پرۆسەكە پێنج ڕۆژ دەخایەنێت، هەروەها ئەم زانیارییانە ڕاستەوخۆ لە كەسی یەكەمی وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پەروەردەوە وەرگیراون و دڵنیایی تەواویان داوە.