كاركردن لە قۆناغی دووەمی پشتێنەی سەوزایی هەولێر بەردەوامە، ئێستە دەست كراوە بە لێدانی چاڵ بۆ ئامادەكردن لە داچاندنی نەمان.
ئەمڕۆ یەكشەم 26ـی تەمووز، هێمن سەید موراد بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی هەولێر، بە "وشە"ـی راگەیاند، كارەكانی پشتێنەی سەوزایی چڕ كراونەتەوە و هەوڵ دەدرێت لە ماوەیەكی كورتدا قۆناغی دووەم ئامادە بێت.
زیاتر گوتی، جووتیاران و خاوەن زەوییەكانی ئەو سنوورە قەرەبوو كراونەتەوە، بۆیە دەمانەوێت جیاواز لە قۆناغی یەكەمدا كارەكان خێراتر بڕۆنە پێشەوە.
كاروان مێسكی بەڕێوەبەری جێبەجێكاری پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی رای گەیاند، ئێستە كاركردن لەسەر ڕێگەی هەولێر – دهۆكە، تیمەكان بە دەیان ئامێر سەرقاڵی هەڵكەندنی چاڵن بۆ چاندنی نەمام و ڕێكخستنەوەی زەوییەكان، بەپێی ئەو دیزاینەی كە پێشتر بڕیاری لەسەر دراوە.
بەپێی ئەو پلانەی دانراوە، لە قۆناغی دووەم لەسەر ڕووبەڕی 11 هەزار دۆنم زەوی زیاتر لە 500 هەزار داری زەیتوون، لەگەڵ داری فستق و چەند جۆرێكی تر دەچێنرێن، زەوی فەرمانبەرانیش كە دابەش كراوە بەشێكی دەكەوێتە سەر ئەو شتێنەی سەوزاییە.