دابەشكردنی مووچە دەستی پێ كرد

:: AM:09:53:26/07/2026 ‌
دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەست دەستی پێ‌ كرد و بە ماوەی چەند ڕۆژێك دابەش دەكرێت، هەوڵ دەدرێت تا سێشەم تەواوی مووچەكان بدرێت.

ئەمڕۆ یەكشەم 26ـی تەمووز، كاروان میران مامۆستای وانەبێژ، بە "وشە"ـی راگەیاند، بەپێی ئەو ئامادەكارییەی لە پەروەردەكان كراوە، لە ماوەی سێ‌ ڕۆژدا مووچەی تەواوی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست لەسەر داهاتی ناوخۆ دابەش دەكرێت.

زیاتر گوتی، ئەمڕۆ مووچەی مانگی شەشی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەكرێت.

لە هەمان كاتدا دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شەشی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەكرێت كە لە دوای یەكی تەمووزی 2024ـەوە بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی، لەسەر میلاكی دامەزراوەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دامەزراون و شایستە داراییەكانیان لەسەر داهاتی ناوخۆ خەرج دەكرێن.

لە هەرێمی كوردستاندا 86 هەزار و 791 فەرمانبەری گرێبەست هەن؛ لەو ژمارەیە نزیكەی 38 هەزاریان مامۆستان و مووچەكانیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە.


وشە - رامیار جەواد