گردبوونەوەی خۆبەخشەكان لە كەركووك بوو، رێگەیان نەدا پەیامەكەیان بە كوردی بدەن، ئەمەیش گرژیی تێكەوت.
ئەمڕۆ یەكشەم 26ـی تەمووز، خۆپێشاندانی مامۆستایانی خۆبەخش لە سنووری پارێزگای كەركووك دووبارە دەستی پێ كردەوە.
بەپێی زانیارییەكانی "وشە" لەلایەن مامۆستا خۆبەخشە توركمان و عەرەبەكانەوە، ڕێگە نادرێت خۆبەخشە كوردەكان بە كوردی پەیام بگەیەنن و لێدوان و بەیاننامە بخوێننەوە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، چەند مامۆستایەكی كوردی خۆبەخش ویستوویانە بەكوردی پەیام بنێرن بۆ دەسەڵاتداران و بەرپرسانی عێراق و كەركووك، بەڵام هەرزوو ڕێگرییان لێ كرا.
دواتر گرژیی دروست بوو و كوردەكان بەشێكیان خۆپێشاندانەكەیان جێهێشت و لە شوێنەكە دوور كەوتنەوە.