كەشناسیی هەرێمی كوردستان رای دەگەیەنێت، لە رۆژی سێشەم و چوارشەمەوە پلەی گەرما تەواو بەرز دەبێتەوە و لە هەندێك شوێن دەگاتە 50 پلە.
ئەمڕۆ یەكشەم 26ـی تەمووز، لە راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، لە ئەنجامی زیادبوونی پاڵەپەستۆیەكی وەرزی گەرما بۆ ماوەی دوو ڕۆژ، گەرمایەكی بەهێز هەیە.
كەشناسیی هەرێمی كوردستان هۆشداریی دەدات و دەڵێ، لە رۆژانی سێشەم و چوارشەمدا پلەكانی گەرما دەگەنە بەرزترین پلە و لە نێوان 44 بۆ 50 پلە دەبێت، بەرزترین پلە لە گەرمیان تۆمار دەكرێت كە 50 پلەی سیلیزییە.
ئاماژە بەوەش كراوە، لە رۆژی پێنجشەمدا ئەو شەپۆلە لاواز دەبێت و دوو پلە لە گەرما دادەبەزێت، بەڵام كاریگەریی گەرما هێشتا دەمێنێت و گەرمی بەردەوام دەبێت.