سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە سەرۆكی سووریا دەكات

:: PM:02:17:26/07/2026 ‌
سەرۆك مەسعوود بارزانی سەرەخۆشی لە ئەحمەد شەرع سەرۆكی سووریا دەكات بۆ ڕووداوە هاتوچۆ دڵتەزێنەكەی دوێنێی سووریا، كە تێیدا ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیان گیانیان لە دەست دا.

ئەمڕۆ یەكشەم 26ـی تەمووز، سەرۆك مەسعوود بارزانی پرسە و هاوخەمیی خۆی بە ئەحمەد شەرع سەرۆكی سووریا ڕاگەیاند، بۆ ڕووداوە هاتوچۆ دڵتەزێنەكەی دوێنێی سووریا كە تێیدا ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتییان، گیانیان لە دەست دا و بریندار بوون.

دوێنی لە ئەنجامی رووداوێكی هاتوچۆدا 65 قوربانی لە سووریا كەوتەوە كە 35یان گیانیان لە دەست دا.



وشە - رامیار جەواد