پێشەوا هەورامانی: سەرۆك وەزیرانی كوردستان رێگانادات دۆخی بەنزین بەمشێوەی ئێستە بەردەوام بێت

:: PM:04:36:26/07/2026 ‌
پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەك لەگەڵ بازرگانانی بەنزین كراوە و كێشەی بەنزین بە زووترین كات چارەسەر دەبێت. 

گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گوتی، سەرۆك وەزیرانی كوردستان لەسەر هێڵە و رێگانادات بەوجۆرە دۆخەكە بەردەوامە. هەروەك دڵنیاییدا بە زووترین كات چارەسەری دۆخەكە دەكەن. 

دووپاتی كردەوە كە دەبێت بەنزینخانەكان قەزانجی خۆیان كەم بكەنەوە و بزانن كە خەڵك بۆ سوودبینین لە پێشینە بێت.

لەبارەی مووچەی فەرمانبەران، گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گوتی، داوامان لە بەغدا كردووە پێداچوونەوە بە 120 ملیار دینارەكە بكات، بەڵام هێشتا وەڵامێكی ئەرێنیان بۆ داواكارییەكە نییە. 




وشە - وشه‌