هاوكاری دارایی مەسروور بارزانی بەسەر ئێزدییەكاندا دابەش دەكرێت

:: PM:05:32:26/07/2026 ‌
بە فەرمانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هاوكاریی دارایی مانگەكانی  ئایار و حوزەیران بەسەر رزگاربووانی ئێزدییدا دابەش دەكرێت.

پڕۆسەی دابەشكردنی هاوكارییە داراییەكان لە رۆژی سێشەم 28ـی تەمووز دەست پێ دەكات و تا رۆژی هەینی 31ـی تەمووز بەردەوام دەبێت.

رۆژی سێشەم 28ـی تەمووز قەزای شێخان – هۆڵی لالش شێخان، رۆژی چوارشەم 29ـی تەمووز ناحیەی خانكێ – هۆڵی لالش.

رۆژی پێنجشەم 30ـی تەممووز كۆمەڵگەی دێرەبوون – هۆڵی لالش، رۆژی هەینی 31ـی تەمووز كۆمەڵگەی شاریا – هۆڵی لالش1.

بە پێی زانیارییەكان، پڕۆسەی دابەشكردنی هاوكاریی داراییەكە لە سەرجەم رۆژەكاندا، لە سەعات 10ـی سەر لە بەیانییەوە دەست پێ دەكات.



وشە - وشه‌