كوردستان و ئیتاڵیا پێوەندییەكانیان تۆكمەتر دەكەن

:: PM:05:41:26/07/2026 ‌
سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە تۆماسۆ سانسۆنێ كونسوڵی گشتیی ئیتالیا لە هەولێر كرد.

لە دیدارەكەدا كونسوڵی گشتیی ئیتالیا لە هەولێر وێڕای ئاماژەدان بە سەردانی سەرۆك بارزانی لە مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵ بۆ ڕۆما و پێوەندییە مێژووییەكانی نێوان ئیتالیا و هەرێمی كوردستان، دووپاتی لە ویستی وڵاتەكەی بۆ قووڵتركردنی دۆستایەتی و پێوەندییەكانی نێوان هەردوولا كردەوە.

هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتە ئەمنیەكانی ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی نوێی عێراقی فیدڕاڵ و حكوومەتی هەرێم.

بارودۆخی سووریا و پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.



وشە - وشه‌