بەهێزكردنی دۆستایەتی نێوان فڕەنسا و هەرێمی كوردستان تاوتوێ‌ كرا

:: PM:04:51:27/07/2026 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە یان برێم، كونسوڵی گشتیی فڕەنسا لە هەرێمی كوردستان كرد بە بۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركە دیپلۆماتییەكەی.

لە دیدارەكەدا، سەرۆكی حكوومەت، سوپاسی كونسوڵی گشتیی فڕەنسای كرد بۆ ڕۆڵ و كاركردنی لەپێناو بەهێزكردنی پێوەندی و دۆستایەتی نێوان فڕەنسا و هەرێمی كوردستان. هیوای سەركەوتنیشی لە ئەرك و بەرپرسیارەتیی داهاتوویدا بۆ خواست.

كونسوڵی گشتیی فڕەنسا، پێزانینی خۆی بۆ هاریكاری و هاوئاهەنگیی بەهێز و پشتیوانیی دامەزراوەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ كونسوڵگەى وڵاتەكەی دەربڕی.

لە بەشێكی تری دیدارەكەدا، بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی كوردستان و دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە، ئاڵوگۆڕ كرا.


وشە - وشه‌