زانیارییەكی گرنگ لەبارەی بەنزین

:: PM:07:40:27/07/2026 ‌
كۆنترۆڵكردنی نرخی بەنزین لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە بەردەوامە و سبەی لە چەندان بەنزینخانە بە كارتی ئەلیكترۆنی بەنزین دابەش دەكرێت. 

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، بەنزینی نۆرماڵی پاڵپشتیكراو لەلایەن حكوومەتەوە، بە هەمان نرخی ئێستە بەردەوام دەبێت.

بە گوتەی ئەوان، بەنزینی پاڵپشتیكراوی حكوومەت لەسەر ئەو بەنزینخانانە دابەش بكرێت كە پابەندن بە ڕێنوێنییەكان وەزارەتی سامانە سروشتییەكان.

لەلایەكی تریشەوە ناوی زیاتر لە 13 بەنزینخانە لە هەولێر بڵاو كراونەتەوە كە لە سبەیەوە بە كارتی ئەلیكترۆنی / ئەو كارتەی لای خەڵك بە كارتی وەرگرتنی غاز ناسراوە/ دابەش دەكرێت. 




وشە - وشه‌